حوجرە زانستییەکانی کوردستان دەبێ پەرەپێبدرێن

ئایەتوڵڵا پوورزەهبی، یەکمایەتی ناوەندی گەورەی ئیسلامی ڕۆژاوای ئێرانی بەهێز کردنەوەی حوجرە زانستییەکانی ئەهلی سوننە ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا پورزەهبی لە دیدار لەگەڵ مامۆستایانی ئایینی شاری کامیاران ڕایگەیاند: دروشم و کردەوەی ئێمە بۆ چارەسەر لە سێ بەشی ئابووری، زانستی و فەرهەنگیە چونکوو نەمانی هەژاری بەس لە بواری ئابووری و بژێوی ژیان نییە.

ناوبراو بە ئاماژە بەچۆڵ بوونی هەندێک لە گوندەکانی کامیاران لە مامۆستای ئایینی، وتی: بۆ چارەسەری ئەو کێشە دەتوانین لە زانایانی ناوچەکانی دیکەی کوردستان کەڵک وەربگرین بۆ بانگەشەی دین لە ئەو گوندانە و ڕاشیگەیاند کە هەموو هەوڵێک دەدەین کە حوجرە زانستییەکانی سوننە لە کوردستان پەرەبسێنێت.

ناوبراو لە سەر هەوڵ بۆ چارەسەری کێشەی بژێوی ژیانی مامۆستایانی ئایینی لە کوردستان جەختی کرد و زیادی کرد: بەرنامەگەلێکمان بۆ بەرز کردنەوەی ئاستی بژیوی ژیانی زانایانی ئایینی هەیە کە هیوادارین بە ئەو پلانانە لە داهاتوویەکی نزیک کێشەی بژێوی ژیانی ئەو چینە لە کۆمەڵگا چارەسەر ببێت.

News Code 35226

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha