ئەمریکا گەمارۆی بە سەر تورکیا سەپاند

مێدیا ئەمریکییەکان لە ڕاگەیاندن و بەڕێوەبردنی گەمارۆی ئەو وڵاتە لە دژی تورکیا بە بۆنەی کڕین و بەکارهێنانی سیستەمی بەرگری مووشەکی ئێس ٤٠٠ ڕووسیا هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەناڵی هەواڵی ئەی بی سی ئەمریکا ڕایگەیاند دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ساڵ و نیوێک دوای کڕینی سیستەمی بەرگری مووشەکی ئێس ٤٠٠ ی ڕووسیا لەلایەن تورکیاوە، فەرمانی بەڕێوە بردنی گەمارۆکان لە دژی ئەنقەرەی ڕاگەیاند.

هەروەها ئەو گەمارۆگەلە کە لەلایەن وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکاوە بە شێوەی فەرمی ڕاگەیێندراوە، پیشەی بەرگری سەر بە بنکەی سەرۆک کۆماری تورکیا و بەرپرسەکانی لەوانە سەرۆکی ئەو بنکەیەی کردووەتە ئامانج.

مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش لە تویتێکدا هۆشداریی دا ئەو گەمارۆگەلە نیشانی دەدات کە ئەمریکا دانوستان لەگەڵ بەشی بەرگری و هەواڵگری ڕووسیا قبووڵ ناکات.

ناوبراو هیوای خواست تورکیا بە چارەسەری کێشەی ئێس ٤٠٠ رووسی ڕێگا بۆ دانوستان و هاکاری دووبارەی بەرگری لە نێوان ئەنقەرە و واشنتۆن خۆش بکات.

News Code 35216

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 10 =