بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, بەشیر حەداد، جێگری دوەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەراگەیەنراوێکدا ئاماژە بەوەکراوە، حکومەتی هەرێم لەگفتوگۆکانی چەند رۆژی رابردوودا لەبەغداد جەختیکردوەتەوە لەوەی ئامادەیە پابەندی ئەرکە دەستورییەکانی بێت و لەبەرامبەردا حکومەتی فیدڕاڵیش ئەرکەکانی خۆی بەرامبەر هەرێم جێبەجێبکات.
ئاماژەی بەوەشکردوە، بەپێویستی دەزانن گفتوگۆکان چڕبکرێنەوە و هەردولا ناکۆکییەکان تێپەڕێنن، ئەوەش بەئامانجی تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە سەختەی کە وڵات پێیدا تێپەڕدەبێت.
جێگری دوەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای دەکات کە گفتوگۆکانی هەولێر و بەغداد گەیشتونەتە قۆناغی کۆتایی و هیوادارن هەردوولا رێککەوتنێکی دادپەروەرانە بکەن و پابەندی رێککەوتنەکەش بن.
12ی ئەم مانگە نوسینگەی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، لەكۆبونەوەی شاندی هەرێمی کوردستان بەسەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم و سەرۆكایەتییەكانی وەزیران و پەرلەمانی عێراق، پرسی پڕكردنەوەی كورتهێنانی دارایی و ئەو شێوازانە تاوتوێكران كە پارەی تەرخانكراو و دادپەروەرانە بەسەر هەموو ناوچەكانی عێراقدا دابەش بكرێت.
پێویستە هەرێم رۆژانەی 250 هەزار بەرمیل نەوت و نیوەی داهاتی ناوخۆ رادەست بکات
بەپێی یاسای پڕكردنەوەی كورتهێنانی بودجە كە مانگی رابردوو پەرلەمانی عێراق پەسەندی كرد و كورد دەنگی پێنەدا، ناردنی شایستە داراییەكانی هەرێم لەلایەن بەغداوە بەستراوەتەوە بەپابەندبوونی هەرێم بەرادەستكردنی رۆژانەی 250 هەزار بەرمیل نەوت و نیوەی داهاتی ناوخۆ.

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، گفتوگۆکانی نێوان شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵ لەرێککەوتنی کۆتایی نزیک بوونەتەوە.
News Code 35204
بۆچوونی ئێوە