ئۆباما: بە هۆی بوردومانی هیرۆشیماوە داوای لێبوردن ناکه‌م

سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند که‌ به‌ هۆی بوردومانی ناڤۆکی هیرۆشیما له‌ لایه‌ن وڵاته‌که‌یه‌وه‌  که‌ له‌ کۆتایی شه‌ڕی جیهانی دووهه‌م ئه‌نجامی دا، داوای لێبوردن ناکات.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، باراک ئۆباما له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ کاناڵی ڕادیۆ و ته‌لڤیزیۆنی ده‌وڵه‌تی ژاپۆن "ئێن ئێچ که‌ی" وتی: کاتی سه‌فه‌ره‌که‌ی بۆ وڵاتی ژاپۆن به‌ هۆی بۆردمانی ناڤۆکی هیرۆشیماوه‌ داوای لێبوردن له‌ که‌س ناکات.

ئۆباما بڕیار وایه‌ که‌ ۲۷ی مه‌ی (۷ی جۆزه‌ردان) به‌ سه‌فه‌رێک بگاته‌ وڵاتی ژاپۆن و وه‌ک یه‌که‌مین سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا سەردانی شاری هیرۆشیما بکات.

ئه‌و به‌ هۆی به‌شداری ڕێبه‌رانی گرووپی ۷ که‌ شه‌شم و حه‌وتمی جۆزه‌ردانی ۱۳۹۵ له‌ ژاپۆن به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، سه‌ردانی ئه‌م وڵاته‌ ده‌کات.

سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له‌ وڵامی ئه‌م پرسیاره‌ که‌ ئایا له‌ میانه‌ی وته‌کانی خۆی له‌م سه‌فه‌ره‌دا، ئاماده‌یه‌ تاکوو سه‌باره‌ت به‌ کاره‌ساتی هیرۆشیما داوای لێبوردن بکات، وتی: نه‌خێر کاری وا ناکه‌م، چون لام وایه‌ بۆ هه‌ست پێکردنی ئه‌و کاره‌ساته‌ ده‌بێت بگه‌ڕینه‌وه‌ بۆ سه‌رده‌می شه‌ڕه‌که‌ و بزانین چۆن ڕێبه‌ره‌کان بڕیاری وایان داوه.

به‌ پێی ڕاگه‌یاندنی ژاپۆن، تاکوو کۆتایی ساڵی ۱۹۴۵ی زاینی له‌ ده‌ور ۱۴۰ هه‌زار که‌س به‌ هۆی هێرشی ناڤۆکی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر هیرۆشیما که‌ ۶ی ئاگوستی هه‌مان ساڵ ڕووی دا، گیانی خۆیان به‌خت کرد. ژماره‌یه‌کی زۆری دیکه‌ش به‌ هۆی نه‌خۆشییه‌کانی ئه‌م بۆردمانه‌ ناڤۆکییه‌ و دوای ساڵانێک له‌ کاره‌ساته‌که‌ و ژیانی ئازاراوی گیانیان له‌ ده‌ست دا.

هه‌روه‌ها ئه‌مریکا له‌ ڕۆژی ۹ ئاگوستی ۱۹۴۵ی زاینی ناکازاکی به‌ هه‌مان شێوه‌ بۆردمانی ناڤۆکی کرد. له‌م شاره‌شدا له‌ نزیک ۷۴ هه‌زار که‌س تاکوو کۆتایی هه‌مان ساڵ گیانی خۆیان له‌ ده‌ست دا. بۆردمانی ناڤۆکی ژاپۆن له‌ کۆتایی ساڵه‌کانی شه‌ڕی دووهه‌می جیهانی ڕووی دا و ۶ ڕۆژ دوای ئه‌م بۆردمانانه‌ وڵاتی ژاپۆن خۆی ڕاده‌ستی هاوپه‌یمانان کرد.

 

 

 

News Code 3519

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 4 =