AP ١٣٩٩ سەرماوەز ٢٢ ٠٨:١٨
ڕۆحوڵڵا زەم لە سێدارە درا

ڕۆحوڵڵا زەم بەڕێوەبەری کەناڵی تلگرامی ئامەد نیوز بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەمە لە زیندان, لەسێدارە درا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, بەرە بەیانی ئەمڕۆ شەمە ,بەڕێوەبەری کاناڵی تلگرامی ئامەد نیوز کە خۆی بە سەر دەستەی تێکدەران لە ئێران دەزانی, و ماوەیەک لەمەوپێش سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو, حوکمەکەی بەڕێوەچوو.

ڕۆحوڵڵا زەم  کە چەند ساڵێکە بە دروست کردنی کەناڵێکی تلگرامی ناسراو بە ئامەد نیوز لە دەرەوەی سنوورەکانی ئێران بووەتە دارەدەستی دەزگا سیخوڕییەکان دژی شۆڕشی ئیسلامب ئێران و هەواڵی درۆ و بی هیوایی بڵاو دەکردەوە لە لایەن ڕێکخراوەی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستگیر کرا.

.زەم لە ڕێگای بڵاو کردنەوەی ئەو هەواڵە درۆ و فریو دەرانەوە ببوە پردی نێوان ئیسرائیل و میدیا سعودییەکان بۆ شێواندنی ئێران و سیخوڕی دەکرد.

سوپای پاسدارن ساڵی ڕابردوو زەمی دەستگیر کرد.

News Code 35170

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha