دەستگیری بەرفراوانی خۆپیشاندەران لە سلێمانی/ دەسبەسەر کرانی سێ پەرلەمانتار

کەمێک پێش ئێستا خۆپیشاندانى فراوان لە شارى ڕانییە و سلێمانی دەستی پێکرد و هێزێکى زۆریش بۆ ڕووبەروونەوەى خۆپیشاندەران خۆیان ئامادە کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە شارپرێس، دوانیوڕۆی ئەمڕۆ هاووڵاتیان و چین و توێژەکانى سلێمانى هاوشێوەى ناوچەکانى دیکە ڕژانە سەر شەقامەکان و لەدژى نەبوونى مووچە و خزمەتگوزارى خۆپیشاندانیان کرد.

لەئێستادا خۆپیشاندانەکە بەردەوامە و خۆپیشاندەرانیش بەشێک لە شەقامەکانی سلێمانیان داخستووە و گرژی لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەراندا هاتووەتە ئاراوە.

هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی سلێمانی ده‌یانه‌وێت به‌ زه‌بری هێز بڵاوه‌ به‌ خۆپیشانده‌رانی سلێمانی بكه‌ن.

هاوکات لەگەڵ چڕ بوونەوەی خۆپیشاندانەکان، هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی سلێمانی بە بێ بڕیاری دادوەر هه‌ڵمه‌تێكی ده‌ستگیركردنیان ده‌ستپێكردووه‌.

بە گوێرەی هەواڵەکان، له‌به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ی پارێزگای سلێمانی ژماره‌یه‌ک خۆپیشانده‌ر و چالاكوانی خۆپیشاندانه‌كان ده‌ستگیركراون و له‌نێویدا عه‌بدوڵڵای مه‌لا نوری و شێركۆ حه‌مه‌ ئه‌مین.

هاوكات كه‌مێک پێش ئێستا عەبدوڵا مەلا نوری, عه‌زیز ڕه‌ئوف , شێرکۆ حەمە ئەمین و عوسمان گوڵپی، دوان له‌ ڕێكخه‌رانی خۆپیشاندانه‌كه‌ی سلێمانی ده‌ستگیركران.

News Code 35166

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 0 =