بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لوتفی تورككان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا بۆ ئازه‌ربایجان، باسی له‌ده‌میرتاش كرد و به "تیرۆرست" ناساندی، "من گومانم لە قسەکانی سەرۆک کۆمار هەیە، ئەو کەسێکە پێچەوانەی قسەکانی خۆی رەفتار دەکات، دەبینن شەش مانگی دیکە سەڵاحەددین دەمیرتاش ئازاد دەکرێت".
به‌وته‌ی بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی ئیی پارتی، ئیداره‌ی نوێی ئه‌مریكا گوشار بۆ ئازادكردنی ده‌میرتاش له ئه‌ردۆغان ده‌كه‌ن، ئه‌ویش بۆ خۆ گونجاندن لەگەڵ ئیدارەی بایدن، دەمیرتاش ئازاد دەکات.
له‌ساڵی 2016ه‌وه سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش به‌تۆمه‌تی "تیرۆر" له‌زینداندایه، له‌كاتی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی توركیا بۆ ساڵی 2018 ڕێگه به ناوبراو نه‌درا به‌ئازادانه بانگه‌شه‌ی خۆی بكات، ناچار له‌زیندانه‌وه په‌یامه‌كانی بڵاوده‌كرده‌وه.
بۆچوونی ئێوە