بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نیوئەتڵەس، بەبەکارهێنانی ئەو ئامێرانە دەتوانرێت بە وردەکارییەکی زۆرەوە کەسانی تووشبوو بە کۆرۆنا لە لانی زۆر ٣٠ خولەکدا بناسینەوە.
لە ئەو ئامێرە دەتوانرێت بۆ ناسینەوەی هەندێک نەخۆشەی دیکەش بەکار بهێنرێت. ئەو ئامێرە لە ژێر چاوەدێری جێنیفێر دودنا بەرهەم هاتووە کە لەم دواییەدا خەڵاتی نۆبێلی بەهۆی داهێنانی تەکنۆلۆژیای گۆڕینی ژێنێتیک CRISPR بۆ دەرمانی نەخۆشییە بێ دەرمانەکان وەرگرتبوو. یەکێک لە هاوکارەکانی ئەو گەڵاڵەیە پەریناز فزوونی خوێندکاری دکتۆرا لە زانکۆی کالیفۆرنیایە.
ئامێرەکە بۆ ئەنجامی ئەو تاقی کردنەوە لە پرۆتۆئینی CRISPR Cas۱۳ بۆ ناسینەوەی ئاڕ ئێن ئەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کەڵکوەردەگرێت و بۆ ئەم مەبەستە سیگناڵی فلۆرسێنت بڵاو دەکاتەوە. نموونە بەدەست هاتووەکە لە سواپی لووت بۆ ئەو کارە لەسەر ئاستی نموونەگیرییەکە دادەنرێت و فلۆرسێنتەکەش لێکی دەداتەوە. کامیرای مۆبایلەکەش لە سەر دەزگاکە دادەنرێت و بە تاوتوێ کردنی ئەنجامی ئەرێنی یان نەرێنی بوونی تووشبوون بە کۆرۆنا لە ڕێگای ئەو ئاپەوە ڕادەگەیێنێت.
بە وتەی پەریناز فزوونی یەک قۆناغی بوونی ئەنجامی ئەو تاقی کردنەوە، خێرا بوون و ئەگەری وەرگرتنی ئەنجام بە کامیرای مۆبایلی زیرەک و پێویست نەبوون بە جیهازاتی پێچراو و گران لە باشییەکانی ئەو شێوەیەیە. بە ئەو دەزگایە دەتوانرێت ئاشتی ئالوودە بوونی کەسێک بە کۆرۆناش دەربخرێت.
بۆچوونی ئێوە