بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جەیمز جێفری، نوێنەری پێشووی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەلمانیتۆر بەرنامەکانی ئەمریکا و هاوکاری لەگەڵ تورکیا و هێزە کوردییەکانی شرۆڤە کرد.
ناوبراو جەختی کرد کە بەرنامە سەرەکییەکانی ئەمریکا لە سووریا ڕێگری لە کۆنتڕۆلی ڕووسیا و دیمەشق لە سەر کێڵگە نەوتییەکانی کوردستانی سووریایە و پاراستنی هەسەدە پلانی بێ واشنتۆنە.
ناوبراو سەبارەت بە یەکمایەتییەکانی مەزڵٶم کۆبانی وەکوو فەرماندەی هەسەدە وتی: ناوبراو تێدەکۆشێت تا جۆرێک یەکسانی لە نێوان بەرژەوەندییەکانی تورژیا، ڕووسیا، ئەمریکا و پەکەکە دروست بکات و هەموو ئەو هەوڵانەش بە بۆنەی پاراستنی حەشیمەتی کوردەکان لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی خۆیەتی. ئەگەر منیش لە ئەم دۆخە لە جێێ ئەو بوایەم هەر ئەو کارەم دەکرد.
ناوبراو جەختی کرد کە پاڵپشتی ئەمریکا لە کوردەکانی سووریا بەشێک لە پلانێکی درێژخایەنە و بۆ لاواز کردنی تورکیا نییە.
نوێنەری ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا سەبارەت بە ترسی تورکیا لە گواستنەوەی چەک لەلایەن هێزە کوردییەکانەوە بۆ پەکەکەکە جەختی کرد کە دڵنیایە بە پێی ڕێککەوتنی نێوان ئەمریکا و هێزە کوردییەکان، ئەو کارە لە کوردستانی سووریا ڕوو نادات.
بۆچوونی ئێوە