ئەردۆغان دووبارە دەمیرتاشی بە تیرۆریست وەسف کردەوە

سەرۆک کۆماری تورکیا جارێکی دیکە بە تیرۆریست وەسف کردنی دەمیرتاش وتی: ئەو لە چاکسازییەکانی دەسەڵاتی داد ناتوانێت کەڵک وەربگرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە وەڵامی پرسیارێک کە ئایا سەلاحەددین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە دەتوانێت لە چاکسازییەکانی دەسەڵاتی داد کە دەسەڵاتدارانی تورکیا لەبەرچاویان گرتووە، کەڵکوەربگرێت وتی: بڕیار لەسەر ئەو بابەتە لە ئاستی مندا نییە.

ناوبراو لە درێژەدا وتیشی : بەتایبەتی تیرۆریستێک وەکوو دەمیرتاش گەر لە ئەو دۆخەدا هەبێت، هیچکات پارێزراو نابێت. من پێم وایە کە دەسەڵاتی داد ئیش هیچکات ئەو دەرفەتە ناداتە تیرۆریستێک وەکوو دەمیرتاش. هۆکاری تەواوی ڕووداوەکانی کۆبانێ، ئامەد و مەرگی یاسین بورو ئەو بوو.

ئەردۆغان وتیشی: ئایا ئەبێ ئێمە ئەو هەموو ڕووداوانە پشت گوێ بخەین؟ بەهیچ لەونێک ئیزن نادەین تیرۆریستێک وەکوو دەمیرتاش ڕێگای پێ بدرێت.

News Code 35141

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =