بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, محەمەد حەلبووسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران جەختی لەسەر پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و پاراستنی خۆپیشاندەرانی پارێزگای سلێمانی کردەوە.
هاوكات حەلبوسی فه‌رمانیكردووه لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمان سه‌ردانی مه‌یدانی بۆ لای خۆپیشانده‌ران بكات.
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی پارێزگای سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی شارپرێس له دوێنێوه تا ئێستا 10 خۆپیشانده‌ر كوژراون و زیاتر له 50 خۆپیشانده‌ری دیكه‌ش برینداربوون.
بۆچوونی ئێوە