سزای لەسێدارەدانی ڕۆحوڵڵا زەم جێبەجێ دەکرێت

وتەبێژی دەسەڵاتی داد لە پشت ڕاست کرانەوەی سزای لەسێدارەدانی ڕۆحوڵڵا زەم لە دیوانی باڵای ئێران هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، غوڵامحسێن ئیسماعیلی لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤان لە وەڵامی پرسیارێک کە ئایا سزای لەسێدارەدانی ڕۆحوڵڵا زەم پشت ڕاست کراوەتەوە؟ وتی: دیوانی باڵای وڵات ئەو دۆسیەی شوێنگیری کردووە و سزای دەرکراو لە دادگای شۆڕش لەلایەن دیوانی باڵای وڵاتەوە پشت ڕاست کراوەتەوە.

مانگی پووشپەڕ بوو کە وتەبێژی دەسەڵاتی داد سەبارەت بە دەکرانی سزای ڕۆحوڵڵا زەم وتی: سزای ئەو کەسە کە پێشتر درابوو پشت ڕاست کراوەتەوە.

ناوبراو زیادی کرد: دادگا سێزدە جۆر تۆمەت لە دەستەی موفسید فی ئەرزی دراوەتە پاڵ، زەم بە بۆنەی تاوانگەلێکەوە سزا دراوە کە ئاڵبەت ئەو دەنگەش هێشتا یەکلایی نەبووەتەوە.

News Code 35109

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 2 =