بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی ھەرێم لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: تائێستا گەندەڵی مەترسییەکی گەورەیە لەسەر هەرێمی کوردستان و زۆربەی ئەو کێشانەش ئیستا رووبەڕووی ئێمە بووەتەوە بەهۆی گەندەڵییەوەیە و پێویستە دەستبەجێ پرۆسەی چاکسازی دەستپێبکات.
سەرۆکی دەستەی دەستپاکی باسی لەچەند شێوازێکی گەندەڵی کرد و رایگەیاند: تائێستا بەشێک لەخاوەنی کۆمپانیاکان پۆست و پلە لە حکومەت وەردەگرن بەوەش گەندەڵی و لایەنگری بۆ کۆمپانیاکە دروست دەبێت.
باسی لەوەش کرد کە بەهۆی گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی حکومەت توانای دابینکردنی مووچەی نەماوە.
بەڵێنیشیدا کە تەواوی هەوڵەکانی خۆیان دەخەنەگەڕ بۆ کەمکردنەوەی کێشەی گەندەڵی و ئاشکراکردنی کەیسە مەترسیدارەکان و بەدادگا گەیاندنی ئەنجامدەرانی.
Your Comment