بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر دوابەدوای هێرشەی بەربڵاوی تیرۆریستەکانی سەر بە تورکیا و سوپای تورکیا بۆ سەر شاری عەین عیسا لە وکردستانی سووریا بەرپرسێکی ئەنجومەنی سەربازی عەین عیسا لە گفتوگۆ لەگەڵ شەرقولئەوسەت لە گەڵاڵەی ڕووسیا بۆ ڕادەست کردنی عەین عیسا بە دەوڵەتی ناوەندی سووریا هەواڵی دا.
ئەو بەرپرسەی ئەنجومەنی سەربازی عەین عیسا لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە کۆبوونەوەی دوو ڕۆژی ڕابردووی فەرماندە سەربازییەکانی ڕووسیا لەگەڵ فەرماندەکانی هەسەدە وتی: لە ئەو کۆبوونەوە فەرماندەکانی ڕووسیا پێشنیاریان کردووە کە بۆ ڕێگری لە هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ ناوچەکە، هەسەدە کۆنترۆڵی عەین عیسا ڕادەستی دەوڵەتی ناوەندی سووریا بکات.
ڕووسەکان جەختیان کردووە: ئەگەر ئاڵای سووریا لە عەین عیسا هەڵبکرێت سیستەمێکی ئەمنیەتی لە ئەو شارە دادەمەزرێت.
بۆچوونی ئێوە