بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, به‌رهه‌م ساڵح لهپهیامێكدا رایگه‌یاند: خۆپیشاندانی مەدەنی خەڵك سه‌باره‌ت بە نەبونی موچە و خراپی خزمەتگوزارییەكان، مافێکی ڕەوایە.
وتیشی: پێویستە لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان بەدەنگ ئەو داخوازیانەوە بێن و چاره‌سه‌ری ڕیشەیی موچه و بژێوی خه‌ڵک بکه‌ن و هه‌نگاوی خێرا بۆ گێڕانەوەی داھاتی گشتی بۆ خزمه‌تی هاوڵاتیان له ڕێگای چاکسازیه‌کی راسته‌قینه بگرنه‌به‌ر.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دوپاتیده‌که‌ینه‌وه توندوتیژی چارەسەر نیە، پێویستە ڕێز لە ئیرادە و خواستی خۆپیشاندەران و خۆپیشاندانی مه‌ده‌نیانه بگیرێت.
ڕاشیگەیاند: هاوکات لایه‌نه پێکھێنەرەکانی حکومه‌ت کاری جیدی و به‌په‌له بکه‌ن بۆ چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی قه‌یرانه‌کان و جێبه‌جێکردنی خواستی هاوڵاتیان.
بۆچوونی ئێوە