بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕەشید ئاکینجی، ڕێکخەر و سەرۆکی ئەو پارتە لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە ئامانجەکانی دامنەزراندنی ئەو پارتە وتی: بەستێن بۆ ڕێکخستنی گەنجانی کورد و پارێزوانی لە پرسی نەتەوەیی لە ئامانجەکانی دامەزراندنی ئەو پارتەیە.
ناوبراو لە درێژەدا وتی: کەسانێک کە نیشتمانی بیریان دەکردەوە وەکوو قلیچ ئاسلان، ملە عمادەدین و ... لە لامان ڕۆشتن و جێگایان هەرگیز پڕ نەبووەوە، ئێستا ئێمە لەگەڵ گەنجانی دەمانەوێت لە ئەو بیرە پارێزوانی بکەین. یەکێک لە گەورەترین کەموکۆڕیی پارتەکان بەشداری نەکردنی گەنجان لە پارتەکانە.
ڕەشید درێژەی دا: ئەو پارتەی کە ئێمە دامانمەزراندووە زیاتر لە گەنجەکان کەڵکوەردەگرێت. دروشمی پارتەکەمان ئەمەیە: نیشتمانی کەسێکمان داگیر نەکردووە و داگیرکردنی کوردستانیش لە کەس قبووڵ ناکەین.
بۆچوونی ئێوە