وەزیری دەرەوەی سووریا گەیشتە تاران

فەیسەل مێقداد وەزیری دەرەوەی سووریا بۆ دیداری فەرمی لە گەڵ بەرپرسانی باڵای ئێران گەیشتە تارانی پایتەخت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەیانی ئەمڕۆ دووشەمە 17ی سەرماوەز، فەیسەل مێقداد وەزیری دەرەوەی سووریا لە سەر بانگهێشتی محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی تارانی کرد.

بڕیارە لەم سەفەرەدا فەیسەل مێقداد چاوی بە بەرپرسانی ئێرانی بکەوێت و سەبارەت بە پەیوەندییە دوو لایەنەکان و گۆڕانکارییەکانی ناوچە و جیهان گفتوگۆ بکەن.

 لە کاتی گەیشتنی بە فڕۆکەخانەی تاران، بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پێشوازییان لێکرد.

News Code 35076

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha