٤٦٦ لۆری پەتاتە لە سنوورەکانی کوردستانەوە هەناردە کراوە

چاوەدێری گومڕوکەکانی کوردستان لە هەناردە کردنی ٤٦٦ لۆری پەتاتە لە سنوورەکانی سەیرانبەندی بانە و باشمقخی مەریوانەوە لە چەند ڕۆژی دوایی هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەختیار ڕەحمانی پوور ڕایگەیاند: لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ٢٤ ی خەزەڵوەر هەناردە کردنی پەتاتە، تەماتە، پیواز دەرەوە بەس لە دوای هەڵگرتنی بەرهەمەکان بووە و دوای ئەوە بە پێی پێدانی تێچووی گومڕوک سوودێکی بۆیان نابێت.

ناوبراو زیادی کرد: لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو کە هەناردە کردنی بەرهەمی کشتوکاڵی لە سنوورەکانی پارێزگاوە دەستی پێکردووەتەوە و سنوورە وەرزییەکان لابراون ٤٤٦ لۆری پەتاتە لە سنوورەکانی باشماخی مەریوان و سەیرانبەندی بانەوە هەناردەی دەرەوە کراوە.

News Code 35067

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha