ناکرێت خاکی ھەرێم بەکاربھێندرێت بۆ ھەڕەشە لەسەر دراوسێیەکان

بەرپرسی فەمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ھەرێمی کوردستان رایگه‌یاند: بەرپرسیارییەتی ھەرێمی کوردستانە کە گەرەنتی سنوورەکانی بکات لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سه‌فین دزه‌یی بەرپرسی فەمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی  ھەرێم له‌میانی کۆبوونەوەیەکی ئۆنلاین له‌گه‌ڵ ئەندامانی پەرلەمانی بەریتانیا و ئەنجوومەنی لۆردانی بەریتانیا رایگه‌یاند: سەقامگیرکردنی بارودۆخی ئەمنی له‌ شنگال زۆر گرنگە بەمەبەستی رێگاخۆشکردن بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ سەر زێدی خۆیان و دووبارە بونیادنانەوەی ژیان کە بەھۆی شەڕی داعش دووچاری وێرانکردن بووە.

وتیشی: "حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەموو کاتێک ئامادەبووە کێشەکان لەگەڵ بەغدا بە پشت بەستن بە دەستووری ھەمیشەیی ووڵات چارەسەر بکات، لە نێویشیاندا پرسی بوودجە و مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم و کێشەی ناوچە جێناکۆکەکان".

باسی له‌وه‌شكردووه‌: سەقامگیرکردنی بارودۆخی ئەمنی لە شنگال زۆر گرنگە بەمەبەستی رێگاخۆشکردن بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ سەر زێدی خۆیان و دووبارە بونیادنانەوەی ژیان کە بەھۆی شەڕی داعش دووچاری وێرانکردن بووە. ھەروەھا پێکھێنانی ھێزی پۆلیسی خۆجێی متمانەی ھاووڵاتیان دەگەڕێنێتەوە و ھاندەردەبێت بۆ گەڕانەوای ئاوارەکان.

سەبارەت بە گرژییەکانی ناوچە سنوورییەکان، سەفین دزەیی جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کەوا ھەرێمی کوردستان قەوارەیەکی دانپیانراوی دەستوورییە لە چوارچێوەی ووڵاتی عێراقی فیدڕاڵ وە بەرپرسیارییەتی ھەرێمی کوردستانە کە گەرەنتی سنوورەکانی بکات لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بۆ ئەوەی خاکی ھەرێم لە دژی ھیچ وڵاتێک بەکارنەھێندرێت.

سەفین دزەیی زیادی کرد: بە پێی یاسا نێودەوڵەتییەکان و نەرێتە کارپێکراوەکان ناکرێت خاکی ھەرێم بەکاربھێندرێت بۆ دروستکردنی ھەڕەشە لەسەر وڵاتانی دراوسێ ھاوکات وڵاتانی دراوسێش پێویستە رێز لە سەروەری عێراقی فێدڕاڵ بگرن.

News Code 35062

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 15 =