یەکەم نەشتەرگەری مێشک و دەمارەکان لە سەقز بە سەرکەوتوویی ئەنجام درا

بەرپرسی پێوەندییە گشتییەکانی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان وتی: یەکەم نەشتەرگەری مێشک و دەمارەکان یان نوروسرجری بە هەوڵی گرووپی پزیشکی لە سەقز بە سەرکەوتوویی ئەنجام درا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئارەزوو فەلاحی ڕایگەیاند: بە ئامادەبوونی گرووپی بێهۆشی و ژووری نەشتەرگەری نەخۆشخانەی شیفای سەقز و هەوڵی دکتۆر ساڵح ڕەزایی پزیشکی نەشتەرگەریی مێشک و دەمارەکان، بە سەرکەوتوویی ئەنجام درا.

ناوبراو زیادی کرد: نەشتەرگەری نەخۆشی ٦٤ ساڵان کە پێشینەی شێرپەنجەی خوێنی هەبوو و بە پێی گەورە بوونەوەی گرێیەکان و بەرز بوونەوەی گوشاری مێشک، زۆر مەترسیدار بوو بەڵام شەوی ڕابردوو بە هەوڵی گرووپی پزیشکی بۆ یەکەم جار لە سەقز و لە نەخۆشخانەی شیفای ئەو شارە، بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات.

News Code 35061

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 8 =