بووئینگ بەهێزترین مووشەکی جیهان چێ دەکات

ناسا دەیەوێت بەستێن بۆ سەفەرگەلی درێژخایەن بۆ مانگ و مڕیخ خۆش بکات و هەر بەو بۆنەوە بووئینگ بەهێزترین مووشەکی جیهان بۆ ئاوەها سەفەرگەلێک چێ دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سی نێت، ئەو مووشەکە سسیتەمی هاویشتنی گەردوونی یان ئێس ئێڵ ئێس ناو نراوە و بەرزاییەکەی دوای تەواو بوونی، زیاتر لە پەیکەری ئازادی دەبێت. ئەو مووشەکە دەتوانێت ٣٨ تۆن کاڵا و ئامێر بگوازێتەوە بۆ مانگ.

بە وتەی مێت داگان بەرپرسی ئەو کارە لە کۆمپانیای بووئینگ، مووشەکی ئێس ئێڵ ئێسبۆ سەفەرگەلی درێژخایەن بۆ گۆیەکانی تری کۆمەڵەی هەتاو، دەتوانرێت بەکار بێت و گەردوون پێوەکان دەتوانن بۆ ماوەیەکی درێژ تێیدا کار و ژیان بکەن.

ئەو مووشەکە کە لە ژێر چاوەدێری ناسا بەرهەم دێت بە چوار ماتۆری ئاڕ ئێس ٢٥ تەیار کراوە کە چاوەڕوانی دەکرێت تا ساڵی ٢٠٢١ کۆتایی بێت.

News Code 35053

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha