بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئه‌دهه‌م بارزانی سه‌رۆكی پێشوی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له سلێمانی- هه‌ڵه‌بجه رایگه‌یاند: ئه‌وه‌ی له سلێمانی روویدا، جێگای هه‌ڵوێسته لهسهركردنێكی جدیه، پێویسته زۆر به‌راشكاوی په‌نجه بخرێته سه‌ر ڕاستیه‌كان، له‌وانه‌یه چتر دۆخه‌كه به‌رگه‌ی بێچاره‌سه‌ری نه‌گرێت.
ئه‌دهه‌م بارزانی لهپهیامێكد له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی: " به پێی هه‌موو لێكدانه‌وه‌یه‌ك كوردستان له بارودۆخێكی یه‌كجار هه‌ستیاردایه، كه له‌وانه‌یه زیاتر له‌وه چیتر به‌رگه‌ی بێچاره‌سه‌ر هێشتنه‌وه‌ی بابهتهكان نه‌گرێت".
راشیگه‌یاند: ئه‌وه‌ی له سلێمانی رویدا جێگای هه‌ڵوێسته له سهركردنێكی جدییه، پێویسته زور به ڕاشكاوی په‌نجه بخرێته سه‌ر راستیه‌كان و به روونی هه‌ڵسوكه‌وت له گه‌ڵ میلله‌ت بكرێت".
بۆچوونی ئێوە