تیرۆریرزمی دەوڵەتیی گەورەترین هەڕەشە بۆ ئاسایشی جیهان

كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ ساڵانی ڕابردوودا به‌ مه‌به‌ستی ئاشتی و سه‌قامگیری له‌ ناوچه‌كه‌ و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریزم كۆمه‌ڵێك قاره‌مان و باشترین ئازیزانی خۆی به‌خت كردووه‌.

 ئاژانسی هەواڵی مێهر, بەشی نێودەوڵەتی- مەهدی شوشتەری :یادداشتێکی سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی دەربارەی تیرۆری شەهید فەخری زادە بە ناونیشانی "تیرۆریزمی  دەوڵەتی، گەورەترین هەڕەشەی ئاشت و ئاسایشی ناوچەکە و جیهان" لە لە ژمارەیەک لە راگەیاندنەکانی هەرێمی کوردستان دا بڵاوکرایەوە.
دەقی تەواوی یادداشتەکە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

تیرۆریزمی دەوڵەتی ، گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌ بۆسه‌ر ئاشتی و ئاسایشی ناوچه‌كه‌ و جیهان

​رۆژی هه‌ینی 7 ی ئازه‌ری 1399 كۆچی هه‌تاوی ( 27 تشرینی دووه‌می 2020 ی زاینی) جارێكی دی تیرۆریزمی رێكخراو و حكومی، یه‌كێك له‌ زانایان و به‌ڕێوبه‌رانی به‌ناوبانگی ئه‌تۆمی و به‌رگری كۆماری ئیسلامی ئێرانی كرده‌ ئامانج. له‌م كرده‌وه‌ تاوانكار و تیرۆریستیه‌دا، د.محسن فه‌خری زاده‌ سه‌رۆكی ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ و داهێنكاریی سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری كۆماری ئیسلامی ئێران كه‌ خزمه‌تێكی زانستی و توێژینه‌وه‌ی له‌به‌رچاوی به‌ وڵات و خه‌ڵكی ئێران كرد، له‌سه‌ر ده‌ستی تاوانكارانی تیرۆریست شه‌هید كرا.
به‌ پێویستی ده‌زانم ده‌رباره‌ی ئه‌م تاوانه‌، ئاماژه‌ به‌ چه‌ند خاڵێك بكه‌م:
1- شه‌هید فه‌خری زاده‌، به‌رپرسێكی فه‌رمی حكومه‌تی ئێران بوو و تیرۆركردنی به‌ڕێزیان پێشێلكردنی مافه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه‌ و دژبه‌ره‌ له‌گه‌ڵ په‌یماننامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و یاسا و نه‌ریته‌ ناسراوه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان دا. له‌سه‌ر ئه‌م بنامایه‌، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت گشت وڵاتانی بانگه‌شه‌كاری به‌رگری له‌ مافی مرۆڤ و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریزم، ده‌ست له‌ ستاندارده‌ دوفاقه‌ییه‌كان هه‌ڵگرن و به‌ ڕوونی ئه‌م كاره‌ تیرۆریستیه‌ سه‌ركۆنه‌ بكه‌ن.
2- نیشانه‌ی ڕوون له‌ هه‌بوونی رۆڵی رژێمی تاوانكار و تیرۆریستی ئیسرائیل له‌م تیرۆره‌ نامه‌ردانه‌ و ترسنۆكانه‌دا به‌دی ده‌كرێت. ئێمه‌ ئه‌م كرده‌وه‌یه‌ به‌ كارێك ده‌زانین كه‌ له‌ ئه‌نجامی داماوی و بێچاره‌یی له‌به‌رامبه‌ر ئیراده‌ی گه‌لی به‌هێزی ئێران ئه‌نجام درابێت. ئه‌ڵبه‌ت دۆسیه‌ی 72 ساڵه‌ی ئه‌م رژێمه‌ له‌ تیرۆركردنی كه‌سایه‌تی، زانا و به‌رگریكارانی موسوڵمانی ناوچه‌كه‌ گه‌لێك ڕه‌ش و تاریكه‌. سروشت و جه‌وهه‌ری ئه‌م رژێمه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای داگیركاری، هه‌ڵكوتان و تیرۆریزمی ڕێكخراو دا، گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ ئاشتی و ئاسایشی ناوچه‌كه‌ و جیهان. به‌ داخه‌وه‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌ ته‌واوی ساڵانی ڕابردوودا وه‌ڵامێكی شایسته‌ و گونجاوی كرده‌وه‌ تیرۆریستی و تاوانكارانه‌كانی ئیسرائیلی نه‌داوه‌ته‌وه‌ و ئه‌م سزانه‌دانه‌ بووه‌ته‌هۆی چاونه‌ترسی ئه‌م رژێمه‌ بۆ دوباره‌كردنه‌وه‌ی كاره‌ تیرۆریستیه‌كانی.
3- كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ ساڵانی ڕابردوودا به‌ مه‌به‌ستی ئاشتی و سه‌قامگیری له‌ ناوچه‌كه‌ و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریزم كۆمه‌ڵێك قاره‌مان و باشترین ئازیزانی خۆی به‌خت كردووه‌.

به‌ دڵنیایی وه‌ها روداوگه‌لێك بچوكترین كێشه‌ بۆ عه‌زم و ئیراده‌ی شێلگیرانه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌م ڕه‌وته‌دا دروست نه‌كردووه‌ و نایكات. كۆماری ئیسلامی ئێران وێڕای به‌ئاگابوون له‌ پیلانی دۆژمنانی ئاشتی و ئاسایشی ناوچه‌كه‌ و جیهان، به‌ مافی خۆی ده‌زانێت وه‌ڵامی گونجاوی ئه‌م تاوانه‌ و سزادانی فه‌رمانكه‌ران و جێبه‌جێكارانی بداته‌وه‌.  
4- ئه‌زمونه‌كان سه‌لماندویه‌تی ئامرازه‌ شكستخواردوه‌كانی تیرۆر ناتوانێت ڕێگری له‌ جوڵه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ شاڕێی زانست و پێشكه‌وتنی زانستی دا بكات. ئه‌م جوڵه‌یه‌ به‌ پشتبه‌ستن به‌ توانای گه‌نجانی به‌جه‌رگی ئێران، به‌ توانا و هێزه‌وه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت

News Code 35045

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 10 =