دانوستان لەگەڵ ئێران ئاسان نییە/ تیرۆری فەخری زادە هاوکێشەکان دژوار دەکات

جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە گفتوگۆیەکدا ڕایگەیاند کە بە پێێ ئەم دۆخە کە تێیداین، دانوستان لەگەڵ ئێران دژوار دەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جۆبایدن لە گفتوگۆ لەگەڵ سی ئێن ئێن، ڕایگەیاند: ئەستەمە بڵێم کە تیرۆری ئەم دواییە(تیرۆری شەهید فەخری زادە) تا چ ڕادەیەک دانوستانی ئێمە لەگەڵ ئێران دژوار دەکاتەوە.

بایدن بە ڕەخنە لە سیاسەتەکانی دۆناڵد ترامپ لە بەرانبەر ئێران لەوانە چوونە دەرەوە لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی وتی: خاڵی کۆتایی ئەوەیە کە ئێمە ئیزن نەدەینە ئێران چەکی ئەتۆمی چێ بکات. ترامپ لە ئەو ڕێککەوتنە چووە دەرەوە تا شتێکی سەختتر دەست بخات بەڵام چیان کرد؟

ناوبراو لە درێژەدا زیادی کرد: دەوڵەتی ترامپ توانایی ئێرانی بۆ دەست خستنی مادەی ئەتۆمی زیاد کردەوە. ئێران خەریکە بەرەو دەستخستنی چەکی ئەتۆمی دەڕوات. ئاڵبەت پرسی مووشەکیش هەیە.

بایدن وتیشی: سەرەڕای هەموو ئەو بابەتانە، بە ڕای من دانوستان لەگەڵ ئێران زۆر سەخت دەبێت. بەڵام شتێک دەزانم، ئێمە بە تەنیا ناتوانین ئەو کارە ئەنجام بدەین. هەر بۆیە ئەبێ ببینە بەشێک لە گرووپێکی گەورە تا نەک هەر ئێران بەڵکوو لە بەرانبەر ڕووسیا و چین و زۆر پرسی دیکە بوەستینەوە.

News Code 35041

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 4 =