چاوەڕوانی فەرمانی  ڕێبه‌رین بۆ ئازادکردنی قودس

فەرماندەی هێزی وشکانی ئەرتەش وتی: بە ئومێدی خودا رۆژێک دادێت کە فەرماندەی کۆی هێزەکان فەرمانی ئازادکردنی قودسمان دەداتێ؛ ئێمە چاوەروانی ئەو کاتەین.

بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، ئەحمەد ڕەزا پووردەستان فەرماندەی هێزی وشکانی ئەرتەش لە مانۆری بەیتولموقەدەسی ۲۸ کە لە کەویری مەرەنجاب لە ناوچەی ئاران و بیدگۆل بەڕێوەدەچێت، ڕایگەیاند: ئەوەی کە رێبەری باڵای شۆڕش و خەڵکی ئێران لە ئێمەیان دەوێت، ئەوەیە کە خۆمان ئامادە ڕاگڕین.

ناوبراو بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ئەم ئامادەییە دەبێتە هۆی ڕاپەڕاندنی ئەرکەکان بە شێوەی شایستە و گونجاو لە جێ جێی جوگرافیا ڕاسپێردراوەکان، وتی: بە ئەنجام گەیاندنی ڕاسپێڕدراوەکان تایبەت بە دەڤەرێکی جوگرافی نییە و ئێوە بینیتان هێزەکانی تیپی ۶۵ نۆهێد و کەسانی دیکەی ناو ڕاسپاردەی ڕاوێژکارانە چۆن و چەند بە جوانی لە پەنای سپای قودس ڕاسپێردراوەکانی خۆیان ڕاپەڕاند. هۆی ئەم بابەتەش هەمان ئامادەیی بوونە.

فەرماندەی ‌هێزی زەوینیی ئەرتەش ئاشکرای کرد: دوژمنانی ئێمە هەوڵ دەدەن زیان بە حکوومەتی پیرۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران بگەیێنن.

ناوبراو زیادی کرد: ئەوەی کە ئەمریکاییەکان هێرش ناکەنە سەر کۆماری ئیسلامی ئێران، بەو پێیەیە کە ئەو توانستەیان نییە، دەنا دەمێکەبوو کە بژێرەکانی سەرمیزیان جێبەجێ دەکرد.

ئەمیر پووردەستان بە ئاماژە بەوەی کە قامکەکان لە سەر پەلەپیتکەی چەکەکان، مووشەکەکان ئامادە و تۆپخانەی بە توانای ئێرانە کە ئیزنی ئەو کارە بە ئەمریکا نادات، جەختی کرد: دەبێ ئەو ئامادەییە بپارێزین، چونکا ئەو ئامادەییە بووەتە هۆی شکستی ئەمریکاییەکان کە لە ساڵی ۲۰۰۱ەوە ویستوویانە هێرشمان بکەنە سەر.

 فەرماندەی هێزی زەوینیی ئەرتەش زیاتر وتی: گرووپە تیرۆرسیتی و تەکفیرییەکان درێژەی ستراتژیی ئەمریکا  و ئەکتەرانی سیاسی و ڕژیمی زایۆنیستین کە بە داخەوە پارەی خۆیان لە عەرەبستان، قەتەر و چەندین وڵاتی دیکە وەردەگرن و وەک هەڕەشە و مەترسییەک لە پەنای ئێمەدا وێنا دەکرێن.

پووردەستان جەختی لەوەش کردەوە: ئێمە وەک باڵی سه‌ربازی کۆماری ئیسلامی بە ئەرکی سەرشانی خۆمانی دەزانین کە ئامادە بین و ئەمڕۆ هاتووین تا پابەندبوونمان بە رێبەری باڵای شۆڕش ڕاگەیێنین و هاوکات توانستە بەرگرییەکانی خۆمان بەرزکەینەوە.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: بە ئومێدی خودا رۆژێک دادێت کە فەرماندەی کۆی هێزەکان فەرمانی ئازادکردنی قودسمان دەداتێ؛ ئێمە چاوەروانی ئەو کاتەین. داعش و گرووپە تیرۆریستەکان، دوژمنی ئێمە نین؛ ئەوان دوژمنانێکی وردیلەن. دوژمنی سەرەکیی ئێمە ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنیە و ئێمە بۆ بەرەنگاربوونەوە لە گەڵ ئەهریمەنی گەورە خۆمان ئامادە دەکەین و ئەمڕۆکەش لەوپەڕی ئامادەیی دەسەڵاتداین.

News Code 3504

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 10 =