هێزەکانی پاراستنی شنگال بنکە سەربازییەکانیان ڕادەست  کرد

یەکینەکانی پاراستنی شنگال، دوێنێ سێشەممە کشانەوەی هێزەکانی لە ئەو شارە و ڕادەست کردنی بنکە سەربازییەکانی بە هێزە عێراقییەکان دەسپێکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ناس نیوز، حەیدەر شەشۆ فەرماندەی هێزەکانی پاراستنی شەنگال لەو بارەوە وتی : ئۆپراسیۆنی کشانەوەی هێزەکانی پاراستنی شنگال و حەشدی شەعبی لە شاری شنگال دەسیپێکردووە و بنکەکانیان چۆڵ کردووە. 

شەشۆ زیادی کرد: هێزەکانی پاراستنی شنگال ئەمڕۆ ئۆپراسیۆنی کشانەوە لە شاریان دەسپێکردووە و زۆربەی ناوەندەکانیان جگە لە بنکەی هێزە ئەمنییەکان لە خان ئێزدی، ڕادەست کردووە کە هاوکات گفتوگۆ بۆ ڕادەست کردنی ئەو بنکەیەش درێژەی هەیە. 

فەرماندەی هێزەکانی پاراستنی شنگال هەروەها وتیشی: قۆناغی یەکەمی ڕادەست کردنی ئاسایشی شنگال بە هێزەکانی دەوڵەتی ناوەندی، بریتیە لە کشانەوەی سەرجەم هێزە سەربازییەکانی ئەو شارە و ڕادەست کردنی ئاسایش بە هێزەکانی دەوڵەتی ناوەندی. لە قۆناغی دووەمیشدا ناوچەکانی دەڤەری شار ڕادەست دەکرێت. 

شیاوی باسە کە هەفتەی رابردوو لێژنەیەکی پایەبەرز بە ئامانجی چاوەدێری بەسەر شێوەی بەڕێوەچوونی مادەکانی ڕێککەوتنی شنگال لە نێوان دەوڵەتی ناوەندی عێراق و دەوڵەتی هەرێمی کوردستان چووبووە ناو ئەو شارە. 

News Code 35014

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 5 =