مەجلیس گەڵاڵەی "هەوڵی ستراتیژیک بۆ هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان"ی پەسەند کرا

نوێنەرانی مەجلیسی شوورای ئیسلامی گەڵاڵەی هەوڵی ستراتیژیک بۆ هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان و پارێزەری لە مافی نەتەوەی ئێرانیان پەسەند کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نوێنەرانی مەجلیسی شوورای ئیسلامی لە کۆبوونەوەی گشتی ئەمڕۆ، گەڵاڵەی بەپەلەی هەوڵی ستراتیژیک بۆ هەڵوەشاندنەوە و پارێزەری لە مافی نەتەوەی ئێران بە دەنگی ٢٥١ کەس پەسەند کرا.

یەکێک لە نوێنەرانی مەجلیس ڕایگەیاند: ئێمە هەموو بەڵێنەکانمان بردە سەر لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی بەڵام ئەمریکا و ئەورووپا پێبەندی بەڵێنەکانیان نەبوون،ئێستاش دەرفەتی دوو مانگە بە دوژمن ماوەیەکی زۆرە و نابێت دەرفەرتیان پێدەین چونکوو وزەی ئەتۆمی مافی ئێمەیە و ئەبێ لە مافی خۆمان بەرگری بکەین.

نوێنەرێکی دیکە لە ئەو کۆبوونەوەی وتی دوژمن نابێت هەست بکات کە ئێمە لاوازین چونکوو ئەو بابەتە بوێرتریان دەکاتەوە و ئێمە ئەبێ لە بەرانبەریاندا بوەستین.

News Code 35008

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 8 =