ئێران ئۆرانیۆمی پیتێندراوی سەرووی ٢٠ لەسەد بەرهەم دێنێت

نوێنەرانی مەجلیسی شوورای ئیسلامی، پەسەندیان کرد کە ڕێخکراوی وزەی ناڤۆکی دەبێ ئۆرانیۆمی پیتێندراوی سەرووی ٢٠ لەسەد بۆ بەکارهێنانی بواری ئاشتیخوازانە، دابین بکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نوێنەرانی مەجلیس لە کۆبوونەوەی گشتی ئەمڕۆی مەجلیس و لە ڕەوتی تاوتوێ کردنی وردەکارییەکانی گەڵاڵەی هەوڵی ستراتیژی بۆ هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان و پارێزەری لە بەرژەوەندییەکانی نەتەوەی ئێران، مادەی ١ی ئەو گەڵاڵەیەیان قبووڵ کرد.

بە پێێ مادەی یەکی ئەو گەڵاڵە، لە درێژەی دابینی ٩ مەرجەکەی ئایەتوڵڵا خامنەیی سەبارەت بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی، ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی ئێران ئەرکیەتی دەستبەجێ و دوای پەسەند کرانی ئەو یاسا، بۆ بەرهەمهێنانی ئۆرانیۆمی پیتێندراوی سەدا ٢٠ هەول بدات و ساڵانە لانیکەم ١٢٠ کیلۆگرامی پاشەکەوت بکات و هەروەها ئەو ڕێکخراوە ئەرکیەتی پێداویستی وڵات بۆ بەکارهێنانی ئاشتیخوازانەی ئۆرانیۆم بە ئاستی سەرووی ٢٠ لەسەد دابین بکات.

News Code 35007

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 4 =