پەیامی کەسایەتییە ئایینی و سیاسییەکانی کوردستان بۆ تیرۆری شەهید فەخری زادە

کۆمەڵێک لە کەسایەتییە ئایینی، سیاسی و زانایانی دینی کوردستان بە ئیدانە کردنی تیرۆری شەهید فەخری زادە لەلایەن ئیسرائیلەوە، داوای بەرپەرچ دانەوەی ئەو جەنایەتەیان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوابەدوای تیرۆری شەهید موحسێن فەخری زادە لە زانایانی ناڤۆکی ئێران، لەلایەن ئیسرائیلەوە، کۆمەڵێک لە کەسایەتییە ئایینی، فەرهەنگی، کۆمەڵایەتی، مێدیایی و سیاسی کوردستان هەڵوێستی خۆیانیان لەو بارەوە نواندووە.

پێش نوێژی هەینی بە ئیدانە کردنی جەنایەتی تیرۆریستی ئیسرائیل بەرانبەر زانای ناڤۆکی ئێران وتی: ئیسرائیلییەکان بە ئەو دەستە تیرۆرانە تەمەنی خۆیان کورتتر دەکەنەوە و لە داهاتوویەکی نزیکیشدا لە ناوچەکە دەچنە دەرەوە.

مامۆستا فایق ڕوستەمی زیادی کرد: بێ گومان تیرۆری ئەو کەسایەتییە پایەبەرزەی بواری ناڤۆکی خەسارێکی گەورەیە بەڵام ڕێگاکەی لەلایەن گەنجانەوە درێژەی دەبێت.

مامۆستا ئەمین ڕاستی ئەندامی ئەنجومەنی ئەهلی سوننەی کوردستانیش لەوبارەوە وتی: تیرۆری زانای ئێران ئەنجامی داماوی دوژمنانی نەتەوەی ئێران لە بەرانبەر گەشەی زانستی ئێمەیە.

مامۆستا عەبدولڕەحمان خودایی پێش نوێژی هەینی بانەش لەو بارەوە وتی: بە ئەو تیرۆرە دەرکەوت کە ئەمریکا و ئیسرائیل ناتوانن پێشکەوتنەکان ئێران ببینن و لەو بارەوە گەییشتوونەتە بن بەست و ڕێگایەک جگە لە تیرۆری زانایانیان بۆ نەماوەتەوە، بە بێ ئەوەی کە بزانن بە ئەنجامی ئەو کارانە خەڵکی ئێران پتەوتر لە ڕابردوو لەسەر بڕوای خۆیان دەوەستن.

مامۆستا شیرزادی پێش نوێژی هەینی مەریوان بە ئیدانە کردنی تیرۆری شەهید فەخری زادە وتی: بە شەهید کردنی زانایانی ئێمە دوژمن هیچ شوێنێکی ئەمنی نابێت و بە دڵنیاییەوە ئێمە تۆڵەیەکی کوشندەمان بەرانبەری دەبێت.

پەرویز ئەوسەتی نوێنەری خەڵکی قوروە و دێولان لە مەجلیسیش بە ئیدانە کردنی ئەو جەنایەتە دژە مرۆڤایەتییە وتی:ئەو دەستە تیرۆرانە نەیتوانیوە خەڵکی ئێران لە ڕێگای پێشکەوتن پەشیمان بکاتەوە و دەسەڵاتی داد و وەزارەتی دەرەوەش ئەبێ ئەوە بزانن کە ئەو کارانە ئەنجامی بڕوا بە ڕۆژاوایە و داوای لە ئەو وەزارەتخانە کردووە کە ئەو بابەتە بە شێوەی جیدی لە کۆمەڵگای نێودەوڵەت یشوێنگیری بکات.

بێهزاد ڕەحیمی نوینەری خەڵکی سەقز و بانە لە مەجلیسی شوورای ئیسلامیش بەئیدانە کردنی ئەو هەوڵە تیرۆریستییە وتی: دوژمنان باش بزانن کە گەنجانی ئێمە بە ورەیەکی بەرزەوە بەرەو گەشەی زانستی دەڕۆن و ناتوانن بە ئەو دەستە تیرۆرانەبەرمان پێبگرن.

موحسێن فەتحی نوێنەری سنە، کامیاران و دیواندەرە لە مەجلیسی شوورای ئیسلامیش بە ئیدانە کردنی تیرۆری شەهید فەخری زادە وتی: ئێران گەورەترین قوربانیی تیرۆریزم لە جیهانە و بێدەنگی ڕاگرتنی ئەوانەی کە دروشمی مافی مرعڤ دەدەن، واتادارە.

ئایەتوڵڵا پوور زەهبی نوێنەری ئایەتوڵڵا خامنەیی لە پارێزگای کوردستان، سەردار حسێنی فەرماندەی سوپای کوردستان، مورادنیا پارێزگاری کوردستان، سەردار ئازادی فەرماندەی هێزی ئینتزامی کوردستان، بەڕێوەبەرایەتی ناوەندی گەورەی ئیسلامی ڕۆژاوای ئێران و ئایەتوڵڵا حاتەمیان بەرپرسی گشتی بانگەشەی ئیسلامی کوردستان لە کەسایەتییە سیاسی، فەرهەنگی و ئایینیەکانی کوردستان بوون کە لە ئیدانە کردنی تیرۆری شەهید فەخری زادە بەیاننامەیان بڵاو کردووەتەوە.

News Code 35003

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 8 =