ئەمیر حاتەمی: تیرۆری فەخری زادە بێ وەڵام نامێنێتەوه

وەزیری بەرگری بە وتنی ئەوەی کە هیچ جۆرە جەنایەت، تیرۆر و کارێکی گەمژانە بێ وەڵام نامێنێتەوە، وتی: تا توانامان بێت جەنایەتکاران و دوژمنان شوێنگیری دەکەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر سەرتیپ ئەمیرحاتەمی وەزیری بەرگری و پشتیوانی هێزە چەکدارەکان لە ڕێوڕەسمی بەڕێ کردنی تەرمی شەهید موحسێن فەخری زادە کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە  وەزارەتی بەرگری بەڕێوە چوو، بە وتنی ئەوەی کە ئەو ڕێوڕەسمە هی هەموو نەتەوەی ئێرانە، وتی: بەداخەوە بەهۆی تەشەنە سەندنی نەخۆشی کۆرۆنا سەرەڕای ئەوەی کە هەندێک کەس داوای بەڕێوە بردنی رێوڕەسمی شکۆداریان کردبوو، نەمانتوانی بەڕێوەی ببەین.

حاتەمی وتی: نەتەوەی ئێران خزمەتکارانی خۆی خۆش دەوێت بەڵام باشترینی خزمەتکارانی ئەوانەن کە گیانیان دەخەنە سەر دەست  و چل ساڵە بۆ بەگری لە شەرەفی نەتەوەی ئێران هەوڵ دەدەن.

وەزیری بەرگری پاڵپشتانی نێودەوڵەتی تیرۆری زانا ئێرانیەکانی خستە بەردەنگەوە و وتی: ئێوە پێتان وایە بە ئەو کارە رێگایەک دەبەستن یان ورەیەک دەخنکێنن بەڵام بزانن ئاوا نابێت.

ئەمیر حاتەمی بە ئاماژە بە کۆبوونەوەی ڕۆژی ڕابردووی کابینەی دەوڵەت وتی: یەکەم هەنگاو بۆ درێژەی رێگای شەهید فەخری زادە لە کابینەی دەوڵەت هەڵگیرا. لە حاڵێکدا کە بودجەی رێکخراوی توێژینەوەی وەزارەتی بەرگری بۆ ساڵی ١٤٠٠ زیادی کردبوو، ڕۆژی ڕابردوو بڕیارمان دا ئەو بودجە دوو ئەوەندە ببێتەوە.

وەزیری بەرگری وتیشی: دوژمن باش دەزانێت و مینش وەکوو سەربازێک پێیان دەڵێم هیچ جەنایەت، تیرۆر و کارێکی گەمژانە; لەلایەن ئێران بێ وەڵام نامێنێتەوە. ئێمە بەدڵنیاییەوە تا کۆتایی شوێنگیریان دەکەین. ئەوان ئەبێ بزانن کە سزا دەدرێن و فەرمانی ڕێبەری باڵاش بەڕێوە دەچێت.

درێژەی دا: هەر لە ئێرەوە لە وەزیری ئیتلاعات، فەرماندەی گشتی سوپا. فەرماندەی هێزی ئینتزامی و سەرۆکی دەسەلاتی داد داوا دەکەم کە هۆکارەکانی ئەو جەنایەتە بناسێنەوە و سزایان بدەن.

News Code 34996

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 1 =