بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆمەڵێک لە نوێنەرانی مەجلیسی شوورای ئیسلامی لە بەیاننامەیەکدا تیرۆری شەهید موحسێن فەخری زادە زانای ناڤۆکی و بەرگرییان ئیدانە کرد.
لە ئەو بەیاننامەیەدا هاتووە: مەجلیسی شوورای ئیسلامی وەکوو دەنگی نەتەوەیی ئێران، ڕایدەگەیێنێت کە ناچالاکی بەردەوامی ئێران هیچ دەستکەوتێکی نەبووە و بووەتە هۆی ئاڵۆزی قووڵتر و خەساری زیاتر.
لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە: ئەم دۆخە کە ئێستا تێیداین وەڵامی بەپەلە و پەشیمانکەرەوەی دەوێت کە باشترینیان زیندوو کردنەوەی پیشەی درەوەشاوەی ناڤۆکی ئێران لە ڕێگای کۆتایی هێنان بە بەڕێوە بردنی پرۆتۆکۆلی پەیوەستی و ڕێگری لە درێژەی پشکنینەکانی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکییە.
بۆچوونی ئێوە