پەرلەمانتارێکی کوردی تورکیا مانی لە خواردن گرت

چاغلایان دەمیرل نوینەری ئامەد لە پەرلەمانی تورکیا لە هەدەپەوە لە زیندانی ئەمنیەتی ژنانی کوجاعەلی دەستی دایە مانگرتن لە خواردن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، چاغلایان دەمیرل، نوینەری ئامەد لە پەرلەمانی تورکیا لە هەدەپەوە لە زیندانی ئەمنیەتی ژنانی کوجاعەلی دەستی دایە مانگرتن لە خواردن.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، دەمیرل لە گفتوگۆی تەلەفۆنی لەگەڵ دایکی وێڕای ڕاگەیاندنی دەسپێکی مانگرتن لە خواردنی خۆی، وتی: پێشێل کردنی یاسا و هەڵسوکەوتی  نامرۆڤانە لە زیندان ڕوو لە زیاد بوونە. بە پێشێل کردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان، دەست بەسەر ئامێرە تاکەییەکانمان دەگرن. هەر بەو بۆنەوە و بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بە هەوڵی نادیمۆکراتیک لە زیندان، لەبەرچاو نەگرتنی ماف، بەرزبوونەوەی هەڵمەتی سیاسی دژی لایەنە کوردییەکان و بەتیرۆریست ناوبردنی هەموو دژبەرەکان لەگەڵ زیندانییەکی دیکە بە ناوی سەحەر ئوروچ دەستمان داوەتە مانگرتن لە خواردن.

News Code 34980

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 7 =