بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سەرچاوە ئەمنییەکانی تورکیا، هێزەکانی دژە تیرۆری تورکیا لە هەڵمەتێکدا هەڵیان کوتایە سەر ماڵی ئەندامە نهێنییەکانی داعش لە پارێزگای یوزگات و ٢٢ کەسیان بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ داعش دەستگیر کرد.
بە گوێرەی ئەم راپۆرتە، هێزە ئەمنییەکانی تورکیا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بە شێوەی هاوکات چوونە ٢٠ شوێنی لە پیش دیاری کراوە لە ناوەندی یوزگات و شآری سورگون لە ئەو پارێزگایە و ٢٢ کەس کە هەر هەموویان هاووڵاتی عێراقی بوون، بە تۆمەتی ئەندامێتی و هاوکاری لەگەڵ داعش دەستگیر کرد.
بۆچوونی ئێوە