بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یەکێتی ئەورووپا لە بەیاننامەیەکدا کە لە ماڵپەڕی فەرمی ئەو یەکێتییە بڵاو کرایەوە؛ تیرۆری شەهید موحسێن فەخری زادە زانای ناڤۆکی ئێرانی هەوڵێکی جەنایەتکارانە و پێشێل کردنی مافی مرۆڤ وەسف کرد.
لە بەشیک لە بەیاننامەکەدا هاتووە: لە ڕێکەوتی ٢٧ ی نۆڤەمبەر، بەرپرسێکی فەرمی دەوڵەتی ئێران و چەندین کەسی سڤیل کوژران و بریندار بوون. ئەوە هەوڵێکی جەنایەتکارانە و پێچەوانەی ڕێز بۆ مافی مرۆڤە. یەکێتی ئەورووپا سەرەخۆشی لە بنەماڵەی کوژراوەکان دەکات و هیوای چاک بوونەوەی بۆ بریندارەکان هەیە.
ئەو بەیاننامە هەروەها زیادی دەکات: لە ئەم دۆخە هەستیارەدا، پاراستنی هێمنی هەموو لایەنەکان و دان بۆ خۆدا گرتن، زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە گرینگە تا ڕێگری بکرێت لە ئاڵۆزییەکان کە لە بەرژەوەندی هیچ کەس نییە.
بۆچوونی ئێوە