هەڕەشەی ئێران لە ئەمریکا و ئیسرائیل سەبارەت بە تیرۆری شەهید فەخری زادە

نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە نامەیەکدا بۆ ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان و سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایش، هێناویە: نەتەوەیەکگرتووەکان هەوڵی پێویست دژی هۆکارەکانی تیرۆری شەهید فەخری زادە بدات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەجید تەخت ڕەوانچی باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی ئیران لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە نامەیەکدا بۆ ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکانو سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایش، هێناویە: ڕۆژی ٢٧ ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٠، لە شاری ئاوساردی پارێزگای تاران، بەرێز موحسێن فەخری زادە، زانای بەناوبانگی ئێران لە هێرشێکی تیرۆریستی تیرۆر کرا.

لە درێژەی ئەو نامەیەدا بە ئاماژە بە تیرۆری چەندین زانای بەناوبانگی ئێران لە هێرشی تیرۆریستی لە چەند ساڵی ڕابردوو، هاتووە: بەڵگەکان نیشانی دەدات کە هەندێک لایەنی بیانی لە پشت ئەو تیرۆرگەلەوە بوون.

تەخت ڕەوانچی لە نامەکەی خۆیدا زیادی کردووە: تیرۆری نامرۆڤانەی شەهید فەخری زادە بەهەوڵی ئیسرائیل، هەوڵێکی ناهومێدانەی دیکە بۆ تێکدانی ناوچکە و هەروەها تێکدانی گەشەی زانستی و تەکنۆلۆژیای ئێرانە.

لە کۆتایی نامەکەدا هەروەها داوا لە ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایش کراوە کە ئەو هەوڵە تیرۆریستییە نامرۆڤانە بە توندی ئیدانە بکەن و دژی هۆکارەکانی ئەو کردەوە هەوڵی پێویست بدەن.

News Code 34973

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 2 =