سزادانی هۆکاران و فەرماندەران بەم جەنایەتە جێبەجێ بکرێت

ڕێبەری باڵای باڵای شۆڕش لە پەیامێکدا بە ئاماژە بە تیرۆری شەهید فەخری زادە ، جەختیان کردە سەر پێوشوێنگیری ئەم جەنایەتە و سزای یەکلایی هۆکاران و فەرماندەرانی.

 بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا خامنەیی، بە بۆنەی تیرۆری زانای ناڤۆکی ئێران، شەهید دوکتۆر موحسێن فەخری زادە، پەیامێکیان بڵاو کردەوە.

بسم‌الله الرحمن الرحیم

زانای ناودار و ناوازەی ناڤۆکی و بەرگریی وڵات، بەڕێز موحسێن فەخری زادە بە دەستی مزۆرانی جەنایەتکار و دڵڕەقەکان شەهید کرا. ئەم کەسایەتیە زانستی و بێ وێنە، گیانی ئازایز و پربایەخی بۆ هەوڵدانی زانستیی گەورە و هەمیشەیی خۆی ، لە ڕێگای خوا بەخت کرد و پلەی بەرزی شەهادەت خەڵاتی خواییە بۆ ئەو.

دەبێ هەموو بەرپرسان دوو بابەتی گرینگ بە هەند وەرگرن و لە دەستووری کاریی خۆیاندا دایبنێنن.

سەرەتا دەبێ پێوشوێنگیری ئەم جەنایەتە و سزادانی یەکلایی و توندی هۆکاران و فەرماندەرانی و ئەوەی دیکەش درێژەدان بە هەوڵی زانستی و تەکنیکی شەهید لە هەموو بەشەکاندا کە ئەو پێوە سەرقاڵ بووە.

ئەمن شەهادەتی ئەو بە بنەماڵەی بەڕێزیان و بە کۆمەڵگای زانستیی وڵات و بە هاوکاران و خوێندکارانیان لە هەموو بەشە جۆراوجۆرەکان پیرۆزبایی دەڵێم و نەمانیان سەرەخۆشی دەکەم و لە خوای گەورە داوای پلەی بەرزی بۆ دەکەم.

News Code 34972

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =