ئێران زیاتر لە پێنج ملیار دۆلار کاڵای بۆ عێراق  و هەرێم هەناردە کردووە

بەرپرسی گشتی ڕێکخراوی بازرگانی ئێران لە هەناردە کردنی پێنج ملیار دۆلاری ئێران بۆ عێراق لە ماوەی حەوت مانگی یەکەمی ئەمساڵ هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرزاد پیتلن بە وتنی ئەوەی کە بڕی کێشی هەناردە کردنی ئێرانبۆ عێراق لە ماوەی حەوت مانگی یەکەمی ئەمساڵ ١٧ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار تۆن بووە، وتی: لە ئەم ماوەیەدا ئێران زیاتر لە چین هەناردە کردنی بۆ عێراق بووە.

ناوبراو زیادی کرد: دوای وڵاتی عێراق، هەناردە کردنەکانی ئێران لە ڕیزەوە بۆ وڵاتانی چین بە چوار ملیار و ٤٠٠ ملیۆن دۆلار و ٢٤ لەسەد لە پلەی دووهەم، ئیمارات بە ٢ ملیار و ٢٠٠ ملیۆن دۆلار و ١٢ لەسەدی هەناردە کردنەکان لە پلەی سێهەم، تورکیا بە یەک ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار و ٨.٢ لەسەد لە پلەی چوارەم، ئەفغانستان بە یەک ملیار و ٣٠٠ ملیۆن دۆلار و ٧.٣ لەسەد لە پلەی پێنجەم، بووە.

ناوبراو وێرای ئاماژە بە زیاد کردن ٢٦ لەسەدی هەناردە کردنەکانی ئێران بۆ عێراق لە باری کێشەوە لە چاو ساڵی ڕابردوو، ڕایگەیاند: جگە لە گاز و کارەبا، مێڵەی ئاسنی، تەماتە، کاشی و سرامیک، شامی، فێنک کەرەوە، دۆشاوی تەماتە، پەنێر و بیسکویت لە کاڵا هەناردەییەکانی ئێران بۆ عێراق بووە.

شیاوی ئاماژەیە زیاترین ڕێژەی ئەم هەناردە کردنە لە ڕێگای سنوور و ڕێڕەوەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستانەوە ئەنجام دەدرێت و لە هەرێمی کوردستانەوە بە سەر هەموو عێراقدا دابەش دەکرێت.

News Code 34970

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =