کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق کاریگەریی لە سەر هەرێمی کوردستان نابێت

ڕاوێژکاری سەربازیی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق کاریگەریی لە سەر هەرێمی کوردستان نابێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەشکەر بابەکر زێباری، ڕاوێژکاری سەربازیی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە گفتوگۆ لە گەڵ باس نیوز وتی: دەوڵەتی هەرێم و ئەمریکا و هێزی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی ، هاوئاهەنگی زۆر باشیان هەیە و بڕیارە ڕێژەی هاوکارییان لە گەڵ هێزی پێشمەرگە زیاتر بێتەوە.

بابەکر زێباری جەختی کرد: پەیوەندی بەهێز لە نێوان ئەمریکا و هێزی پێشمەرگە هەیە و هاکاری ئەمنی و سەربازییمان زۆرە و چوونە دەرەوەیان لە عێراق کاریگەریی لە سەر هەرێمی کوردستان نییە.

 ئەوەشی وت کە ڕاهێنانی پێشمەرگە و هاوکاری سەربازی لە گەڵ ئەمریکا بابەتێکی ستراتێژیکە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە هەموو لایەن و ڕەوتە سیاسییەکانی عێراق جەختیان لە سەر کشانەوەی ئەمریکا لە عێراق و چۆڵ کردنی ئەو وڵاتەیە و پێشتریش بەرپرسانی باڵای دەوڵەتی عێراق و هەروەها پەرلەمانی ئەو وڵاتە وتوویانە فەرمانی چوونە دەرەوەی ئەمریکا لە عێراق  دەبێ هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە.

News Code 34910

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 14 =