بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تورکیا لە درێژەی شارۆچکە سازییەکانی خۆی لە شارە کوردنشینەکانی عەفرین ئەم جارە دەیەوێت بە مەبەستی جێگیرکردنی پەنابەرانی عەرەب و تورکمانی سووریا لە گوندە ئێزدی نشینەکانی بافلونە هەڵکەوتوو لە ناوچەی شەرائی عەفرین شارۆچکەی نیشتەجێیی بکاتەوە.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، لە ئەو شارۆچکەیە کە بە پاڵپشتی دارایی قەتەر و کوەیت چێ دەکرێت، لە باتی 200 دۆلار یەکەی نیشتەجێبوون بخاتە ئیختیاری پەنابەرانی عەرەب و تورکمان.
شیاوی باسە تورکیا پێشتریش لە ناوچەی غەبارە شارۆچکەی نیشتەجێبوونی بۆ جێگیر کردنی پەنابەرانی سووری کردبووەوە.
هەوڵەکانی تورکیا بۆ ئەنجامی ئەو کارە هەوڵێک بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای حەشیمەتی کورد لە ئەو ناوچە، خەمڵێنراوە.
بۆچوونی ئێوە