ئەمینداری گشتی حەشدی شەعبی عێراق دیاری کرا

سەرچاوە عێراقییەکان لە دەست نیشان کردنی " تەحسین متر عەبودی" وەکوو بەرپرسی گشتی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی ئەو وڵاتە هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە کەناڵی سومریە نیوز، سەرۆکایەتی حەشدی شەعبی لە دەست نیشان کردنی تەحسین متر عەبدودی وەکوو ئەمینداری گشتی ئەو ڕێکخراوە هەواڵی دا.

عەبودی بەرپرسیارێتی ئۆپراسیۆنەکانی حەشدی شەعبیی بۆ ئازاد کردنی ناوچە ژێر دەستەکانی داعش لە ئەستۆ بوو.

ناوبراو لەدایک بووی ساڵی ١٩٦١ی زایینی و دەرچووی زانکۆی شەڕی عێراق لە ساڵی ١٩١٨ ەیە و لە زانکۆی بەغدادیش بەڵگەی کارناسیی مافی هەیە.

عەبودی ساڵی ٢٠٠٥ وەکوو ڕاوێژکاری ئاسایشی وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەست نیشان کرا و لە پۆستەکانی تری دەتوانرێت ئاماژە بکرێتە سەر ئەندامێتی کومیتەی ئاسایش و بەرگری لە خولی یەکەمی پەرلەمانی عێراق و جێگرایەتی کۆمیسیۆنی دادپەروەری پەرلەمانی عێراق لە تا ساڵی ٢٠١٠.

News Code 34902

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 8 =