هەولێر دەنگۆیەک لەسەر پەیوەندی نەوتی ئێران و هەرێم ڕەتدەکاتەوە

وتەبێژی حکوومەتی هەرێم ڕەتیکردەوە پارتی لە رێگەی نێچیرڤان بارزانییەوە وەک سەرۆکی حکوومەت ڕێگر بێت لەبەردەم ڕێککەوتنی بوارى نه‌وت و گازى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمارى ئیسلامی ئێراندا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەفین دزەیی وتەبێژی حکوومەتی هەرێم بە ماڵپەڕی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند: گفتوگۆى هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى ئیسلامى ئێران ده‌رباره‌ى هاوكارى له‌بوارى وزه‌دا له‌ئاستى ته‌كنیكیدا به‌رده‌وامه.

وتیشی: سیاسه‌تى حكوومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌یه ‌له ‌هه‌موو بواره‌كاندا و له‌وانه‌ش له ‌بوارى وزه‌دا، په‌یوه‌ندى دۆستانه‌ى له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ دا هه‌بێت و هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش په‌یوه‌ندییەکی باشى له‌گه‌ڵ ئێراندا هه‌یه.

شیاوی ئاماژەیە پێشتر نازم دەباغ نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران وتبووی بە گوێرەی ڕێککەوتنێک بڕیارە ڕۆژانە ۲۵۰ هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە بنێردرێتە ئێران لە حاڵێکدا کە کۆمپانیای نەوتی ئێران ئەم هەواڵەی رەتکردەوە و ڕایگەیاند کە گرێبەستی وایان لەگەڵ هەرێم نییە.

پێشتر چەند میدیایەک بڵاویان کردەوە پارتی لە رێگەی نێچیرڤان بارزانییەوە بەربەستی خستووەتە بەردەم ڕێككه‌وتنى بوارى نه‌وت و گازى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمارى ئیسلامی ئێراندا.

News Code 3490

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 7 =