بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هێزە ئەمنییەکانی تورکیا هەڵمەتێکیان بۆ دەستگیرکردنی 101 پارێزەر و 2 چالاکی سیاسی و مەدەنی کوردی تورکیا کە پێوەندیان بە کۆنگرەی کۆمەڵەی دیمۆکراتیکەوە هەبووە، دەست پێکردووە کە تا ئێستا 72 کەسیان لێ دەستگیر کراوە.
هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە ئامەد 72 کەس لەوانە 24 پارێزەریان لە پێوەندی لەگەڵ ئەو دۆسیە کە هاوکاری و ئەندامێتی لە ڕیزی چەکداران و لایەنگرانی پەکەکەیە دەستگیر کردووە.
لە نێوان ئەو کەسە دەستگیر کراوانەدا ڕۆژنامەڤانانی کورد، ئەندامانی هەدەپە و ئەندامانی ئەنجومەنە مەدەنی و کۆمەڵایەتییەکانی کوردیش دەبینرێت.
بۆچوونی ئێوە