پشتیوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە عەبادی

سەرۆکایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە پشتیوانی خۆیان بۆ هەوڵەكانی حەیدەر عەبادی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەردەبڕن لەپێناو پاراستنی سەقامگیری و پاراستنی دامەزراوەكانی دەوڵەت لە عێراقدا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ئەمڕۆ ۱ ی جۆزەردان، سەرۆکایەتی حکوومەتی هەرێم بەیاننامەیەکی لەسەر خۆپیشاندانەکانی دوێنێی بەغدا بڵاوکردەوە.

لەو بەیاننامەیەدا هاتووە: "ئێمە بەتوندی دژی بەكارهێنانی خەڵك و داواكارییە ڕەواكانی خەڵكین بۆ دروستكردنی ئاڵۆزی و ئاژاوەنانەوە. بە تەواویش لەگەڵ داوكارییە ڕەواكانی گەلی عێراقداین لەپێناو دابینكردنی بژێوی و ئارامی. "

ڕاشگەیێندراوە کە "دەبێت داواكارییەكان بەشێوەیەكی مەدەنیانە و ئاشتیانە گوزارشتیان لێ بكرێت، نەك بكرێنە هۆكارێك بۆ دروستكردنی ئاڵۆزی و ئاژاوەنانەوە و هێرشكردنە سەر دامەزاروەكانی دەوڵەت و پێشێلكردنی یاسا و تێكدانی ژیان و سەقامگیری لە وڵاتدا، چونكە بەوشێوەیە داواكارییە ڕەواكانی خەڵك بەلاڕێدا دەبرێن. "

دوێنێ ٢٠ی ئایاری ٢٠١٦ (۳۱ ی گوڵان) لە شاری بەغدا خۆپیشاندانەكان دەستیپێکردەوە و بەهۆی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزیشەوە لەگەڵ هێزە ئەمنییەکاندا چوار خۆپیشاندەر کوژران و سەدانی تریش بریندار بوون.

News Code 3489

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 3 =