بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی میهر، هلوسی ئاکار، وەزیری بەرگری تورکیا لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە پەسەند کرانی گەڵاڵای ناردنی هیزی سەربازی لە لائەم سوپای تورکیاوە بۆ کۆماری ئازەربایجان وتی: گەڵاڵەی ناردنی هێزی سەربازی بۆ ئازەربایجان پەسەند کراوە.
وتیشی: ئامادەکارییەکانیش کراوە. لە درێژەی ئەو گەڵاڵەیە بە زوویی هێزە چەکدارەکانی تورکیا دەنێرینە ئازەربایجان. بۆ ئەو گواستنەوەش هێزی ئاسمانی سوپای تورکیا لە ئامدەیی تەواودایە.
ئاکار لە درێژەدا وتی: دیددارەکانمان لەگەل ڕووسیا لەو بارەوە درێژەی هەیە. ئەوەی کە بۆ پاراستنی بەرژەوەندی و مافی براکانمان لە ئازەربایجان پێویستە ئەنجامی دەدەین.
بۆچوونی ئێوە