ئەمریکا بەرپرسیارە لە هاویشتنی هاوەن بەرەو باڵوێزخانەی ئێران لە کابۆل

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وتی: هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر کابۆلی، نموونەی شەڕی بەوەکالەت و هەوڵی هاوپەیمانانی تیرۆریستی ئەمریکا لە ئەفغانستان و بەرپرسی ڕاستەوخۆی ئەو کارەش ئەمریکا وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە سەر هەواڵەکان هاوپەیوەند بە هاویشطنی چەندین هاوەن بەرەو شاری کابۆل و لەوانە بەرەو هاویشتنی چەند هاوەن بەرەو ءەوشەی باڵوێزخانەی ئێران، بە ئیدانە کردنی هەر جۆرە هەوڵێکی تیرۆریستی کە خەڵکی ئەفغانستان و شوێنە ناسەربازییەکان دەکاتە ئامانج وتی: لە هێرشی تیرۆریستی مووشەکی ئەمڕۆ بەرەو چەند شوێنی شاری کابۆل و لەوانە شوێنە دیپلۆماتیکەکانی ئەو شارە، بە پێی لێکۆڵینەوەکان لانیکەم یەک هاوەن بەرەو حەوشەی ناوخۆیی باڵوێزخانەی ئێران لە کابۆل هاوێژراوە کە بەهۆیەوە خەسارێکی کەم بەر بینا و جیهازاتی ئەو باڵوێزخانە کەوتووە. لە هەمان کاتدا بەختەوەرانە هیچ مەترسیەک لەسەر فەرمانبەرانی باڵوێزخانەی ئێران نییە.

خەتیب زادە هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر کابۆلی، نموونەی شەڕی بەوەکالەت و هەوڵی هاوپەیمانانی تیرۆریستی ئەمریکا لە ئەفغانستان و بەرپرسی ڕاستەوخۆی ئەو کارەش ئەمریکا وەسف کرد.

News Code 34885

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 0 =