12931 تووشبووی نوێی کۆڕۆنا لە ئێران تۆمار کران/ مەرگی 431 کەسی دیکە

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 12931 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو وڕۆژی ڕابردووەوە 431  کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە   44 هەزار و  327 کەس.

ڕاشیگەیاند:  ئێستا  841 هەزار  و  308 کەس تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا  596 هەزار و  136 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.

News Code 34883

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =