بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کازم غەریب ئابادی باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە ڤیەن، لە کۆبوونەوەی وەرزانەی ئەنجومەنی حوکامی ئاژانس بە پێشکەش کردنی وتار لەسەر بەستێنە ناڤۆکییەکانی ئیسرائیل، ڕۆژهەڵاتی ناڤینی بێ چەکی ناڤۆکی و دۆخی بەڕێوەبردنی یاسا ناڤۆکییەکان لە عەرەبستانی سعوودی و ئیمارات و هەروەها هەڵوێستی ئێرانی شی کردەوە.
غەریب ئابادی بە وتنی ئەوەی کە ئیسرائیل بوون بە ئەندامی ئێن پی تی مەرجدار کردووەتەوە ڕایگەیاند کە ئیسرائیل وەکوو تەنیا دەسەڵاتێک کە نەبووەتە ئەندامی ئێن پی تی لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین، هەڕەشەیەکی جیدیە لەسەر ئاسایش و سەقامگیری جیهان و ناوچەکە.
ناوبراو زیادی کرد: ئیسرائیل بە بێ هیچ ئەگەر و مەرجێک ئەبێ ببێتە ئەندامی ئێن پی تی و سەرجەم چالاکی و دامەزراوەکانی بخاتە ژێر چاوەدێری ئاژانسی وزەی ناڤۆکی.
ناوبراو لە درێژەدا بە ئاماژە بە ئەوەی کە پەنا بردن بۆ بە ئەندام نەبوون لە ئێن پی تی و نەبوونی ڕێککەوتننامەی لەگەڵ ئاژانس، بووەتە هۆی دەرچوون لە ژێر چاوەدێری ئەو ئاژانسە لەلایەن وڵاتانی عەرەبستان و ئیمارات، ڕایگەیاند کە ئێمە نیگەرانی ئەو دۆخە لە ڕۆژهەلاتی ناڤینین.
بۆچوونی ئێوە