داهێنەرێکی خەڵکی ورمێ یەکەم گێڕی ئۆتۆماتیکی ئێرانی چێ کرد

سەرۆکی زانکۆی تەکنیکی و فەنی ئازەربایجانی ڕۆژاوا وتی: یەکەم گێڕی (گیربۆکس) ئۆتۆماتیک لە ئێران لەلایەن داهێنەرێکی گەنجی خەڵکی ورمێیەوە چی کراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سیرووس یووسفی بە وتنی ئەوەی کە ئەو گێڕە یەکەم گێڕی ئۆتۆماتیک بە پێێ زانستی تەکنیکی ناوخۆیە ڕایگەیاند: ئەو بەرهەمە لە ناوەندی گەشەی زانکۆی تەکنیکی لەلایەن لێکۆڵەرانی ناوچەکە بەرهەم هاتووە و ئیسماعیل عەتارۆد ناوی ئەو گەنجە داهێنەرەیە کە بە کەڵکوەرگرتن لە ئیمکاناتی زانکۆی تەکنیکی و فەنی ئازەربایجانی ڕۆژاوا، ئەو گێڕەی چێ کردووە.

ناوبراو زیادی کرد: ئەو گێڕە زیاتر لە سەر ئۆتۆمبیلی چینی و ناوخۆیی  دادەنرێت و زیاتر لە سەدا ٩٠ ی بەشەکانی ئەو گێڕە بەرهەمی ناوخۆیە و داڕشتنی ئەو ئامیرەش هەر تەواو خۆجەیی و تایبەتە.

یووسفی زیادی کرد: پێداویستی ناوخۆ لەلایەک و سەپاندنی گەمارۆکان لەسەر ئێران بووەتە هۆی ئەوەی کە ئەو گەنجە هەوڵ بدات بە بەرهەمێنانی ئەو ئامیرە بەکەڵک و زەروورییە.

News Code 34876

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 6 =