تورکیا دەبێ بەپەلە سەلاحەدین دەمیرتاش لە زیندان ئازاد بکات

چاودێری مافی مرۆڤی ئەرووپا و ئاسیای ناوەندی داوای لە دەوڵەتی تورکیا کردووە سەلاحەدین دەمیرتاش، سیاسەتوانی کورد ئازاد بکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هیۆ ویلیامسۆن بەڕێوەبەری بەشی ئەورووپا و ئاسیای ناوەندی مافی مرۆڤ، لە ماڵپەڕەکەی خۆیدا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک نووسی: دەوڵەتی تورکیا لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا بە ڕەوتی یاسایی هەوڵی داوە سیاسەتوانانی ئۆپۆزسیۆنی خۆی لەوانە دەمیرتاش و فیگن یوکسێکداغ و هەندێ تر لە نوێنەرانی پارتی دیمۆکراتیکی گەلان لە پەرلەمانی تورکیا بخاتە پەراوێزەوە.

جەختیشی کردووە کە دەوڵەتی تورکیا بێ گرینگی دان بە بڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا بۆ ئازاد کردنی سەلاحەدین دەمیرتاش، بە شێوەیەکی نادروست یاساکان دەقۆزێتەوە بۆ ئەوەی دەمیرتاش لە زیندان بهێڵێتەوە.

News Code 34869

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha