بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆکی ئیدارەی بنیاتی شەهید و کاروباری گیانفیدایانی سەردەشت وتی: ئەو گیانبازە کیمیاییە ناوی ڕەسووڵ ڕەسووڵ زادە بوو و فەرمانبەری خانەنشین کراوی مانگی سووری ئەو شارە بوو کە لە تەمەنی 53 ساڵان ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی ورمێ بە هۆی جەڵتەی مێشک گیانی خۆی لەدەست دا و چووە ڕیزی شەهیدانی هاوڕێی.
سەلاح ئەمیری زیادی کرد: ئەو گیانبازە کیمیاییە لە ساڵی 1366 لە ڕەوتی بوردمان کیمیایی سەردەشت لەلایەن ڕژێمی بەعسی سەددام چووە ڕیزی گیانبازە پایەبەرزەکانەوە .
ناوبراو وتیشی: تەرمی ئەو گیانبازە شەهیدە لە نێو کۆمەڵانی خەڵکی ئەو شارە بە خاک سپێردرا.
بۆچوونی ئێوە